موستەفا کازمی هەندیک زانیاری سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی هەندیک زانیاری سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات دەخاتە ڕوو
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ ئیمارات چەندین دۆسیەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە تاوتوێ کردوە كە دەبنە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی زیاتریان.
موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەچوارچێوەی كارنامەی حكومەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ جیهان و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێیدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، لەگەڵ شاندێكی حكوومی سەردانی دەوڵەتی ئیمارات یان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو سەردانەدا چەندین "دۆسیەمان تاوتوێ كرد كە دەبنە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی زیاتریان".
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د بن زائید ئال ی نه‌یان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و ووڵاته كۆبوه‌وه.
لەو سەردانەدا بەرپرسانی ئیمارات پشتیوانی ووڵاتەکەیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له‌ڕوی چاكسازی و به‌ره‌وپێشخستنی ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لی له‌باری وه‌به‌رهێنان دووپاتكردوەتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە