موستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   موستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕادەگەێنێت 

موستەفا کازمی لەبارەی گۆڕانکاری لە بەهای دیناری عێراقی هەڵوێستی حکوومەتەکەی راگەیاند و دەڵێت، هیوادەخوازن هەموو لایەنەکان دووربکەونەوە لە موزایەدات لە بابەتی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، چوونکە ئەو بابەتە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بە گوێرەی "هیوایەکی ستراتیژی ئامانجدارەوە بوە".
موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا کێشە و گرفتە بەردەوامەکانی بەردەم ووڵات تاوتوێکراون، بەهۆی سرووشتی بارودۆخەکەوە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری هەمووان هەیە بۆ ئەوەی زاڵ بن بەسەریاندا.
موستەفا کازمی باسی لەوەشکردوە، "ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی وایکردوە یەدەگی بانکی ناوەندی گەشە بەخۆوە ببینێت، ئەوەش عێراقی بردوەتە ئاستی ئەو دەوڵەتانەی کە جۆرێک لە دڵنیایی هەبێت".

هەروەها ڕوونیشیکردەوە، " ئێمە بەپەرۆشەوە لەخێراکردنی کارەکانی پەسەندکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵی دەڕوانین و لە پشتیوانی لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەین، کە کار دەکاتە سەر ژیانی هەژاران و پێویستیشە هەموو وەزارەتەکان بە هەموو توانایانەوە کاربکەن بۆ پاڵپشتیکردنی وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی پسووڵەی کارتی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت و دەرفەت بە هەندێک بازرگان نەدرێت بۆ ئەوەی سوود لەگرانکردنی پێداویستی هاووڵاتیان وەربگیردرێت".

کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ووتیشی، "وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانیمان راستپارد بۆ چاودێریکردنی بەرزبوونەوەی نرخ لە ئەنجامی چاوچنۆکی هەندێک لە بازرگانەکان".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە