موستەفا کازمی پەیامێکی گرینگی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   موستەفا کازمی پەیامێکی گرینگی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند

موستەفا کازمی, سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری شەڕدا کۆتایی هات، هەموو هێزەکانیان و کەل وپەل و ئامێرە سەربازییەکانیان لە عێراق چونە دەرەوە، ڕۆڵی هاوپەیمانی تەنها لە ڕاوێژکاری و پشتیوانی دا خۆی دەبینێتەوە بەگوێرەی ئەنجامەکانی دیالۆکی ستراتیژی.                                                                                         

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌: “سوپاسی ووڵاتان و فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دراوسێیەكانمان و هاوپەیمانەكانمان دەكەین لە شەڕی دژی داعش و جەختدەكەینەوە، كە سوپای ووڵات ئامادەیە بۆ بەرگری كردن لە گەلەكەی”.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق دا هاتووه‌، لە ٣١ ی ئەم مانگەدا ئەركی سەربازی هێزە هاوپەیمانەكان و بەتایبەتی ئەمریكا لە عێراق كۆتایی دێت.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە