موستەفا کازمی پەیامێکی گرینگ بۆ هەموو لایەک بڵاو دەکاتەوە " ئێمە یاریگای یاری نین "

پەیامی کورد     ...    موستەفا کازمی پەیامێکی گرینگ بۆ هەموو لایەک بڵاو دەکاتەوە  " ئێمە یاریگای یاری نین " .

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ئێمە یاریگای یاری نین ، بە هاوکاری دراوسێیەکان و دۆستەکانمان بە سەر داعش دا سەرکەوتوو دەبین .

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ووتارێکدا جەختی کردەوە کە بە تووندی دژبەری ئەوەیە کە ووڵاتەکەی ببێتە شانۆی تێکهەڵچوونی نیابەتی یا خود بوونی بە عێراقێک بۆ خاڵی دەستپیکردنی هەرجۆرە دەستدرێژییەک .

بە پێی ڕاپۆرتێک موستەفا کازمی ئەمڕۆ دووشەممە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق الاوسط ی سەعوودی ڕایگەیاند : بارەها بە پێداگری و بە ئاگادارییەوە جەختمان کردووەتەوە کە دژبەری ئەوەین ووڵاتەکەمان ببێتە شانۆی تێکهەڵچوونە نیابەتییەکان و یا خود بوونی بە عێراقێک کە خاڵی سەرەتایە بۆ هەرجۆرە دەستدرێژییەک . ئەمە سیاسەتێکی سەقامگیرە کە بەردەوام لە سەری پێداگریمان هەبووە و لە ڕێکارەکانی خۆماندا بە دوای جیبەجێ کردنیین .

کازمی هەروەها ووتی : لە هەمان حاڵدا لە پەیوەندی پۆزتیڤ و سرووشتیمان لگەڵ هەمووان بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کەڵکمان وەرگرتووە .

هەروەها ووتی : بڕیارەکانی عیراق تەنیا بە دەستی خودی عێراقی یەکانە . جۆرێک لە درک و تێگەیشتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بە ڕۆڵی عێراق ، گرانی ئەو و تاواتی خەڵکەکەی بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی ووڵاتدا بوونی هەیە . بە هەمووانمان ووتووە کە ئێمە یاریگای یاری نین . عێراق بەهێز و یەکگرە ، هۆکارێکی پۆزتیڤ ە بۆ بەهێزکردنی ئەمنییەت و ئاشتی و هاوکاری لە ناوچەکە و جیهان دا .

هەروەها ئاماژەی بەوە کردن کە هەندیک کەس وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن لە جیاتی دەوڵەت بڕیاردەر بن . ئەمان گرووپێکی یاساشکێنن کە ئێمە ئەوان بەرەوڕووی یاسا و لێپێچینەوە دەکەین و نییەتی پیسی ئەوان ئاشکرا دەکەین .

هەروەها کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق بۆ هەناردنی پەیامگەلی سیاسی تەنیا لە ڕێگای کەناڵگەلی دیپلۆماتیک و ڕێکارگەلی سیاسی یەوە ڕێگەپێدراوە . ئەمە هەمان کارە کە ئێمە ئەمڕۆ بە بەرپرسیاریەتییەوە لە بەرامبەر خەڵکی خۆمان و بە پێی ڕۆڵی ناوچەییمان ئەنجامی دەدەین . بەڵام ئەوەی کە پەیامەکان ، مووشەکی و تێرۆریستی بێت ئێمە ڕێگای پێ نادەین . هیچ ووڵاتێک مافی نییە کە بە بەهای ئەمنییەت و سەقامگیری خەڵکی ئێمەوە بۆ کەسانی دیکە پەیام بنێرێت و عێراق لە بریتی لە خەڵک دەوڵەت و حیزبە سیاسییەکان ، هەرجۆرە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکەی ڕەت دەکاتەوە 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە