موفتی یەمەن : هیوامان دەخواست دژمنانی ئێمە لە دوای ٧ ساڵ داگیرکاری ، تێگەیشتووتر و مەنتقی تر بن

پەیامی کورد      ...   موفتی یەمەن  :  هیوامان دەخواست دژمنانی ئێمە لە دوای ٧ ساڵ داگیرکاری ، تێگەیشتووتر و مەنتقی تر بن

" عەللامە شەمسەدین شەرەفەدین " موفتی یەمەن ڕایگەیاند : شەڕ لە دژی یەمەن لە ڕاستیدا لە جیاتی ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەللامە شەمسەدین دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی بە ناوی " یەکگرتوویی ئیسلامی دەرفەتگەل و چاڵێنج گەل " لە سەنعای پایتەختی یەمەن ووتارێکی پێشکەش کرد و ووتی : هیوامان دەخواست دژمنانی ئێمە و ئەو کەسانەی کە لەگەل ئێمەدا شەڕ دەکەن و هۆکاری ڕشتنی خوێنی زیاتری ئێمە دەبن لە دوای تێپەڕبوونی ٧ ساڵ لەم ساڵ داگیرکارییە ، تێگەیشتووتر و مەنتقی تر بن .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە خەڵکی یەمەن سەرەڕای دۆخی دژوار و قورس ، سەرکەوتنگەلێک بە دەست دەهێنن لە حاڵیکدا دوژمنانی ئێمە تووشی شکست دەبن و ڕاستییەکانیش بە جۆرێکی دیکە نیشان دەدەن و لە ڕابردوو پەند وەرناگرن ووتی : هاوپەیمانی لە دۆخێکی مەترسیدار دایە لە حاڵێکدا کە خەلکی یەمەن بە یارمەتی خودا و بە بەرەکەتی ڕابەرانی حەکیم و ئازا بەرەو پێشکەوتن دەڕۆن .

شەمسەدین بە ئاماژەدان بەوەی کە دژمنان و خیانەتکاران یەمەن لە تاسێکی تاڵتۆنی دا ڕادەستی داگیرکاران دەکەن ووتی : بە داگیرکارانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا و ئیمارات لە پارێزگاکانی المهرە ، سقطری و حضر موت چاوێک بخشێنن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە