موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له عێراق كرد
پەیامی کورد ... موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له عێراق كرد
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌ینی داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له عێراق كرد و هۆكاره‌كه‌ی بۆ پشتیوانی بێ سنووری ئه‌مریكا له ئیسرائیل دژی غه‌ززه گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق بێده‌نگ بن، هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت.
موقته‌دا سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نووسیویه‌تی، "له ڕوانگه‌ی پاڵپشتیكردنی سته‌م لێكراوانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌وی، به‌تایبه‌ت بۆ پشتیوانی له برایان و گه‌له‌كه‌مان له فه‌ڵه‌ستینی خۆشه‌ویست و غه‌ززه، داوا ده‌كه‌م حكوومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق به هه‌مو هێز و ئاراسته‌كانیانه‌وه، و بۆ یه‌كه‌مین جار و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ك تایبه‌ت، ده‌نگ بده‌ن به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، به‌هۆی پشتیوانی بێ سنووری ئه‌مریكا له زایۆنیسته تیرۆریسته‌كان له دژی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونه به پاراستنی كارمه‌نده دیپلۆماسییه‌كانیان و رێگریكردنیش له هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سه‌لامه‌تی عێراق تێكبده‌ن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە