موقتەدا سەدر بەشداربووانی کۆنگرەی ئاشتی لە هەولێر بە تێرۆریست ناو دەبات
موقتەدا سەدر لەسەر کۆنگرەی ئاشتی لە هەولێر کە داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و عێراق کرا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند : "پێویسته ئهوكهسانه ههرچى زووه دهست بەسەربكرێن، چوونكه ئهوانه ههموویان تیرۆریستن".
لە ڕاگەێندراوێکدا، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لەحکومەتی عێراق کردوە، ههرچى زوه ئەوکەسانە دەستگیربکات کە بەشداربون لەو کۆنگرەیەى لهشارى ههولێر سازكراوه.
سەدر ئەندامانی کۆبوونەوەکە بە تیرۆریست ناودەبات و داوادەکات بەرپرسانی هەولێر ڕێگە لەکۆبونەوەی لەو جۆرە بگرن.
هاوکات لەڕاگەێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێم ڕێکخراوەو بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەهەڵوێستی حکوومەتی هەرێم ناکات و ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە