موقتەدا سەدر داوای هاوپەیمانییەتی بەهێز لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات
سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در لیژنه‌یه‌كى چوار كه‌سى پێکدەهێنێت و لە دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌گه‌نه هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان موقتەدا سەدرى سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در كه براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراقه لیژنەیەکی چوارکەسی پێکهێناوە بۆ دانووستان لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی تاوه‌كوو بتوانێت گه‌وره‌ترین قه‌واره درووست بكات و كابینه‌ى حكوومه‌تى له‌سه‌ر بونیاد بنێت.
سه‌در له‌دوو ڕۆژى ڕابردوودا ڕایگەیاندووە ، "هاوپمانی لەگەڵ ئەو لایەنانە ناکەین کە تێبینیمان لەسەر هەیەو مه‌به‌ستمانه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراو بكه‌ین".
بە گوێرەی زانیارییەکان ، ئه‌و شانده‌ى کە موقتەدا سه‌در پێكیهێناوه بریتین له " حه‌سه‌ن عه‌زاری " سه‌رۆكى شانده‌كه‌و " نسار ڕوبه‌یعى، نه‌بیل تهرفیو حاكم زاملى " و بڕیاره ڕۆژى دووشه‌ممه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه بگاته هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق بوو كه خاوه‌نى ٣٣ كورسى په‌رله‌مانه.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان میدیاى پارتى دیمۆکراتی کوردستان ، "تائێستا دیارنییه سه‌در ده‌توانێت چ به‌ڵێنێك به‌كورد بدات له‌كابینه‌ی داهاتوودا، كوردیش هەم چاوی له سەر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانه، و له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان یشە ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان وا ده‌خوازێت، ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان وه‌ربگیرێت".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش زانراوه، دواى پارتى، موقته‌دا سه‌در شانده‌كه‌ى ده‌نێرێته لاى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبووسی كه توانیویه‌تى لهههڵبژاردنهكهى ١٠ى ئه‌م مانگه‌دا ٣٧ كورسى به‌ده‌ستبهێنێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە