موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ووڵامی هەڕەشەکانی نووری مالکی دەداتەوە

پەیامی کورد   ...   موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ووڵامی هەڕەشەکانی نووری مالکی دەداتەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا لەبارەی تۆمارە دەنگیەکەی نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند : " ئامۆژگاری ئەوەت دەکەم واز لە کاری سیاسی بهێنیت و لەبەردەم خوا و ئیمامەکانی شیعە  و گەلی عێراق تەوبە بکەیت، دەشڵێت،" داوا دەکەم ئەم ئاگری فیتنەیە لەلایەن سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان بکوژێندرێتەوە".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر،لە ڕاگەێندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە،"باوکم وتوویەتی، مردنم دڵخۆشیە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، منیش دەڵێم کوشتنم دڵخۆشییە بۆ ئیسرائیل، ئەمریکا و تیرۆرستان و گەندەڵکاران، بەڵام سەیرە ئەم هەڕەشەیە لە حزبی دەعوە و لە پێش هەموویانەوە نووری مالکی کە لە لایەنی شیعیەوەیە'.

ئاماژەی بەوەشکردوە،"داوا دەکەم ئەم ئاگری فیتنەیە لەلایەن سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان سەرکۆنە بکرێت و بکوژێندرێتەوە".

سەدر لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردوە،"مالکی لەو تۆمارە دەنگییەدا هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بە ترسنۆک ناودەبات، بانگەشە بۆ درووستکردنی فیتنە و کوشتنی شیعە بە دەستی شیعە دەکات، لە تۆمارەکانی داهاتووش دا هێرش دەکاتە سەر مەرجەعیەت".

دەشڵێت،" ئامۆژگاری مالکی دەکەم دەستبەرداری کاری سیاسی بێت و خۆی بداتە دەست لایەنە دادوەرییەکان و لەبەردەم خودا و گەلی عێراق و مەرجەعیەت تەوبە بکات".

هەر لە درێژەی پەیامەکەیدا موقەدا سەدر بۆ نووری مالکی دەڵێت،" من لەبەردەم خودا و ئیمامەکانی شیعە بێبەریم لەهەر هەڕەشەیەک یان بەکارهێنانی تووندوتیژی دژت، بەڵام رەنگە لایەنی سێیەم دەستتێوەردان بکات بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە".

موقتەدا سەدر، ووتیشی،" ئەم جۆرە رەفتارانەبە جۆرێک لە جۆرەکان عێراق دەخاتە بەردەم رشتنی خوێنی رۆڵەکانی، بۆیە بە هیچ جۆرێک ناکرێت بگەڕێتەوە".

رۆژی ١٣ى حوزەیرانى ٢٠٢٢ تۆمارێکی دەنگى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە دەنگى نوورى مالکیە و لە بەشێکیدا دەڵێت، "موقتەدا سەدر دەیەوێت حۆکمڕانی بکات، بەڵام ئەگەر حوکمڕانی بکات هیچ ناهێڵێت؟ باشە ئەو ئێستا دەسەڵاتدار نییە؟ ئەو وەزیرانەی بە گوێ پەلکێش نەکرد و هەڕەشەی لە وەزیری دارایی کرد؟ من شارەزای رەوتی سەدرم، من دژیان جەنگام لە بەسرە و کەربەلا و بەغدا، ئەوان هەر ئەوکاتیش ترسنۆک بوون."


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە