موقتەدا سەدر ی ڕابەری سەدر دواهەمین بڕیاری خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهێنانی حکوومەت ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... موقتەدا سەدر ی ڕابەری سەدر دواهەمین بڕیاری خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهێنانی حکوومەت ڕاگەیاند
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە ڕێگەی توێتەرەوە سووربوونی خۆی لەسەر حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەربڕی و ڕایگەیاند، بەردەوامین لە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە نیشتمان.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، هادى عامرى، سهرۆكى هاوپهیمانى فهتح ڕایگهیاند، پێویسته ئهولایهنانهى باس له پێكهێنانى حكومهتى زۆرینه دهكهن واز له عینادى بهێنن و ههمووان ههوڵ بدهن حكوومهتێكى نیشتیمانى پێك بهێنن، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە تویتێك ووڵامی عامری دایەوە.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی: بەردەوامین لە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە نیشتمان.
هەر لەو تویتەدا سەدر دەڵێت: گەل و نیشتمان ھێڵی سوورن لای ئێمە
ئێوارەی ئەمڕۆ،هادى عامرى پهیامێكی ئاراستهى هاوپهیمانى( سهدر، بارزانى و حهلبووسى )كرد و ڕایگەیاند، هیچ كهس گرفتى لهگهڵ پێكهێنانى حكوومهتى زۆرینه نیه، بهڵام ئهو زۆرینهیه نهك له حزبه بچووكهكان پێك بێت وههوڵى وهلانانى حزبه نیشتیمانیهكان بدرێت.
تائێستا لایەنە شیعییەكان بە تایبەت سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و موقتەدا سەدر بە پشت بەستن بەو ڕێككەوتنە پێشوەختەی لەگەڵ سوننەكان و پارتی كردوویەتی سوورە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە