مووساد و شین بێت بەرەو سەردانی قەتەر دەڕۆن
پەیامی کورد ... مووساد و شین بێت بەرەو سەردانی قەتەر دەڕۆن
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بێنیامین ناتانیاهوو دیدارێکی لەگەڵ ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان ئەنجامداوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل و ڕۆنێن بار، سەرۆکی ڕێکخراوی شین بێت (دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل) بۆ درێژەدان بە دانووستانەکانی ئاگربەست، بەرەو دۆحەی قەتەر دەڕۆن.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی فەلەستینی بڵاویان کردەوە کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو دیدارێکی لەگەڵ ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگری ئەنجام داوە.
لەم دیدارەدا ناتانیاهوو ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕێگە بە سەرۆکی مووساد و شین بێت و نوێنەری سوپا، گەشت بۆ دەوحە بکەن بۆ درێژەدان بە دانووستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
هاوکات لەگەڵ ئەم دیدارەدا، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شاری داگیرکراوی حەیفا بەڕێوەچوو و ئیسرائیلی گەلی ناڕازی خوازیاری واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ بەرخۆدان بوون.
بەشداربووان داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کرد کە بە زووترین کات لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین بگەنە ڕێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی دیلەکان لە کەرتی غەززە.
بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیلی هەروەها داوایان لە ئەندامانی تیمی دانووستانکاری ئیسرائیل کرد کە ئەو دەرفەتە لەدەست نەدەن.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە