مووشەکە نوێیەکەی ئەمریکا توانای هەیە مۆسکۆ لە لەندەن ەوە بکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... مووشەکە نوێیەکەی ئەمریکا توانای هەیە مۆسکۆ لە لەندەن ەوە بکاتە ئامانج .
ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە بۆردی سیستەمی مووشەکی سەرووی دەنگی زەوینی نوێی خۆی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەێنێت کە ئەم چەکە توانای لێدانی مۆسکۆ ی هەیە لە لەندەن ەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گۆڤاری ئەمریکی Popular Mechanics نووسی : مووشەکێکی پێشکەتووی هایپەر سۆنیک ی دووربۆردی (LRHW) ئەرتەشی ویلایەتەیەیەکگرتووەکان کە لە لەندەن ەوە دەهاوێشترێت ، لە ئەگەری تێکهەڵچوونی سەربازی و نیزامی توانای هەیە مۆسکۆ بکاتە ئامانج .
ئەم گۆڤارە لە بەردەوامی دا دەڵێ : مووشەکی پێشکەتووی هایپەر سۆنیک ی دووربۆرد توانای هەیە لە ئەورووپا وە وەکوو لە لەندەن ەوە ئامانجگەلێک لە ڕۆژهەڵات ەوە بە ڕێک و پێکی و دیققەی تەواوەوە تاکوو مۆسکۆ بکاتە ئامانج .
پێنتاگۆن لە ئێستادا چەند بەرنامەی چەکی سەرووی دەنگ ی لە بەر دەستە بۆ پەرەپێدان بە ئامانجی کەمکردنەوەی درز لەم بوارەدا لەگەڵ ڕووسیا و چین دا .
دوو ووڵاتێک کە هەر دوو تاکوو ئێستا مووشەک گەلی سەرووی دەنگ یان لە خزمەت گرتووە . ئەم چەکە سەرووی خێراناە توانمەندی هەڵاتن یان لە شێوازگەلی ناسین و بەدواداچوون دا هەیە .
مووشەکی سەرووی دەنگی دووربۆردی "LRHW" ی نوێی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا دەتوانێت ئامانجەکان لە دووری زیاتر لە ٢٧٧٥ کیلۆمەترەوە بکاتە ئامانج .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە