مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ هەینی دابەش دەکرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی 2022ی چوار وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌سته و داموده‌زگا كراوه به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی رابردوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ هه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و هه‌شت ده‌سته و ده‌زگا دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه، سبه‌ی شه‌ممه دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامی ده‌بێت و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، خوێندنی باڵا، شاره‌وانی، كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه، رۆشنبیری و گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، کە رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە