مووچەی ئەم شوێنانە سبەی دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... مووچەی ئەم شوێنانە سبەی دابەش دەکرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌کان رایگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەكان، گواستنەوەو گەیاندن، بازرگانی و پیشەسازی و پلاندانان دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كان رایگه‌یاند، سبەی یەکشەممە مووچه‌ی مانگی ١١ی ئه‌مساڵی هەریەکه لە وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەكان، گواستنەوەو گەیاندن، بازرگانی و پیشەسازی و پلاندانان، به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق ٢٠٠ ملیار دینار بخاته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه تایبه‌ت ده‌كرێت به ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نووسراوی ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كراوه، بڕیاره سبه‌ی پاره‌كه بگاته ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌وه‌ش دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە