مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

پەیامی کورد      ...    مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت .

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی شەهیدان، کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت. 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان، کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.
هەرچەندە بڕیاربوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی هەر مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و تاوەکوو کۆتایی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم شوێنەکان بهێنرێت، بەڵام ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوت.
٢٦ ی ئایاری ئەمساڵ، جووتیار عادل، ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بابه‌تی مووچه‌ نه‌ سیاسی و نه‌ یاساییه‌، به‌ڵكوو له‌چوارچێوه‌ی پلانی حكوومه‌تدایه‌ كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ پابه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، ئه‌وه‌ی ئێستاش كه‌ دواكه‌وتوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌ و كاری له‌سه‌رده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
باسی لەوەشکرد، "ئه‌م دواكه‌وتنه‌ حاڵه‌تێكه‌ و ده‌توانین بڵێین حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ روویداوه‌، به‌ڵام پابه‌ندین به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت".


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە