مووڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژە بە سەرمایەی نزیکەی ٥٨ ملیار دینار دراوە

پەیامی کورد     ...     مووڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژە بە سەرمایەی نزیکەی ٥٨ ملیار دینار دراوە

لە ھەرێمی کوردستان ٩٤٠ پڕۆژە بە سەرمایەی نزیکەی ٥٨ ملیار دۆلار مووڵەتی جێبەجێکردنیان پێ دراوە و بەردەوامیش مووڵەتی نوێ لە ھەموو بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندان دەدرێت.

بەپێی ئامارێکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦وە تا ئێستا ٩٤٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٧ ملیار و ٨١٧ ملیۆن دۆلار مووڵەتیان پێ دراوە و، ئەو زەوییەی بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە ٧٢ ھەزار دۆنمە .

بەپێی ھەمان ئامار، ٨٥%ی پڕۆژەکان لەلایەن وەبەرھێنەرانی ناوخۆییەوە جێبەجێ کراون و ٩% لەلایەن وەبەرھێنەری بیانی و، ٦%یش وەبەرھێنەری ناوخۆی و بیانی بە ھاوبەشیجێبەجێیان کردوون.

موخلیس سەلیم موراد، بەڕێوبەری گشتی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''لە ساڵی ٢٠٠٦وە تاوەکوو ئەمڕۆ مووڵەتمان بە ٩٤٠ پرۆژەی جۆراوجۆر داوە کە لە ھەموو سێکتەرەکاندان''.

موخلیس سەلیم موراد گوتیشی: ''ڕۆژانە مۆڵەتی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە دەدەین، بەڵام هەموو پڕۆژەیەک ھەندێک ڕێکاری پێویستە تا تەواو دەبێت و دەست بەکار دەبێت، بۆیە لەسەر مووڵەتدان بە پڕۆژەکان بەردەوام دەبین''.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە