مووڵەتی ٣٠ ڕۆژەی کۆشکی سپی بە ئیداراتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی قەدەغەی بەکارهێنانی تیک تۆک

پەیامی کورد   ...  مووڵەتی ٣٠ ڕۆژەی کۆشکی سپی بە ئیداراتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی قەدەغەی بەکارهێنانی تیک تۆک

کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی فێبریوەری بە ئیداراتی فێدڕاڵی ئەمریکا ٣٠ ڕۆژ مووڵەتی داوە تاکوو بەرنامەی هاوبەش کردنی ڤیدیۆ کە بە تیک تۆک TikTok بە ناوبانگە لە هەموو دەزگاگەلی ئێلێکترۆنی دەولەتی پاک بکرێتەوە .

شالاندا یانگ ، سەرۆکی نووسینگەی بەڕێوبەرایەتی و بوودجە ، لە فەرمانێکدا داوای لە ڕێکخراوگەلی دەولەتی کرد تاکوو لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئامێرگەلی ئێلێکترۆنی ڕێکخراوەکان " بسڕنەوە و نایاسایی " کردووە و هەروەها ترافیکی گەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ ئەم بەرنامەیە دابخەن .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە