موژدەکەی مەسروور بارزانى کەوتە وارى جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... موژدەکەی مەسروور بارزانى کەوتە وارى جێبەجێ کردنەوە
چوارشەممە لە قەزای كۆیە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 لێدا و لە ووتارێكیشیدا، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند و بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگای هەولێر ڕیكارەكانی بەقەزابوونی تەقتەقی دەست پێكرد.
چوارشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، "به ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاووڵاتیان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاووڵاتیان لە فەرمانگاکان، چوارشەممە، مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند."
ئاماژە بەوەش دەكات، كە "هەر ٢٥ی/٠٩/٢٠٢٤ ەوە بڕیارەکە کەوتە وارى جێبەجێکردنەوە و لەم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان دەست پێدەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان."
ئەم بابەتە 49145 جار خوێندراوەتەوە