ميديایەکی ڕووسی چەند نهێنییەک سەبارەت بە دانووستانی ڕژێمی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دهكات
ميدياىەکی ڕووسیا چەند نهێنییەک سەبارەت بەدانووستانی نێوان ڕژێمی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان تایبهت بە داهاتووی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئاشکرا دهكات، و دهڵێت:"مۆسکۆ مەبەستیەتی هەرچۆنێک بێت دەسەڵاتی دیمەشق بگەێنێتەوە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان)".
ڕۆژنامەی "نیزاڤیسیامایا گازاتا"ی ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"لەم ماوەیەدا مۆسکۆ پەیوەندی بەلایەنە کوردییەکانەوە چڕترکردووەتەوە بۆئەوەی هاوکاری گەیاندنەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هاوکاری مۆسکۆ بکەن، بۆئەوەش ئەگەری نوێی دانووستانی کورد و دیمەشق کار لەسەر ئابووری و سیاسی ئەو دوو لایەنە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕژێمی سووریا سوورە لەسەرئەوەی هێزە کوردییەکان کە کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردوە بە تەواوەتی هەڵبوەشێندرێنەوە و کێڵگە نەوتییەکانیش بگەڕێندرێنەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق، لەکاتێکدا کوردەکان زۆر بەلایانەوە گرینگە بەشێوەیەکی یاسایی دان بە ستاتۆوەکەیاندا بندرێت.
لەو بارەیەوە، ئەنتۆن مارداسۆڤ توێژەر لەپەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینتۆن و پسپۆڕ لە ئەنجوومەنی ڕووسیا بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان ووتوویەتی:"چڕکردنەوەی دانووستانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بەپرسی سووریا دەگەڕێتەوە".
ماداسۆڤ دەڵێت:"ئیدارەی بایدن هەڵوێستێکی مامناوەندی لەپرسی سووریا وەرگرتووە، لەکاتێکدا واپیشان نادات کە هیچ گرینگییەکی ئەوتۆ بەدۆخی ئەو ووڵاتە دەدات و قەیرانی سووریا کاری لەپێشینەی ئەو نییە کە ڕەنگە ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە ئیدارەی بایدن نایەوێت مشتومڕی ناپێویست بورووژێنێت و پارێزگاری لە بوونی سەربازی خۆی لە سووریا بکات".
دەشڵێت:"هەرچەندە کوردەکان لەناوەندە دیبلۆماسی و سەربازییەکانەوە گەرەنتیان لە واشینتۆن ەوە وەرگرتوەو شاندە ئەمریکییەکان بەردەوام سەردانى ناوچەکەیان دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەست بەنیگەرانی دەکەن و بڕیاری ترامپ بۆ ێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی کتوپڕی ئیدارەی بایدن یان لەئەفغانستان لەبەرچاوە".
توێژەرە ڕووسییەکە لەکۆتاییدا دەڵێت:"کوردانی سووریا دەرگای دانوستان لەگەڵ مۆسکۆو دیمەشق داناخەن، بەڵام پێناچێت گەڕی نوێی دانووستانی ڕژێم و هەسەدە هیچی تازە لەخۆ بگرێت، لەبەرئەوەی هەرچەندە بەرپرسانی کورد دەڵێن ئامادەن هاوکاری لەگەڵ دیمەشق بکەن تەنانەت لەبابەتی دەرهێنانی نەوتیشدا، بەڵام ئەوانیش لە ڕووی سیاسییەوە کاری لەپێشینەی خۆیان هەیە کە دیمەشق هەرگیز ئەو دەستکەوتانەیان پێنادات".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە