مۆبایلی Cat S75 پەردەی لەسەر لادرا؛ بە توانمەندی پەیوەندی دوولایەنەی مانگی دەستکرد
پەیامی کورد ... مۆبایلی Cat S75 پەردەی لەسەر لادرا؛ بە توانمەندی پەیوەندی دوولایەنەی مانگی دەستکرد
گروپی بازرگانی بولیت نوێترین مۆبایلی زنجیرەی Cat لادا کە پەیامی دوولایەنەی مانگی دەستکردی تێدایە.
ماڵپەڕی GSMArena نووسیویەتی: Cat S75 یەکەم مۆبایلە لە جیهاندا کە تایبەتمەندییەکی لەو شێوەیەی هەبێت. پێشتر پەیوەندی مانگی دەستکردمان لە مۆبایلەکانی تردا بینیوە، بەڵام ئەوەی Cat S75 پێشکەشی دەکات وەشانێکی سەرەکیترە لە تەکنەلۆژیا.
بە پێچەوانەی سیستەمی مانگی دەستکردی ئەپڵ کە تەنها ڕێگە بە پەیوەندی فریاگوزاری دەدات لە ناوچە دوورەکان، سیستەمی تەلەفۆنی Cat S75 ڕێگەت پێدەدات نامە بۆ هاوڕێ و خێزانەکەت بنێریت لە شوێنەکانی وەک بیابان یان ناوەڕاستی زەریا کە هیچ ڕووماڵێکی تۆڕی تێدا نییە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە