مۆحسین ڕەزایی بە فەرمی ڕایدەگەینێت تەنانەت نەوت بە شێوەی قاچاخ دەفرۆشن و دۆلاریش بە شێوەی شاراوە و نهێنی هاوردەی ئێران دەکەن

پەیامی کورد     ...    مۆحسین ڕەزایی بە فەرمی ڕایدەگەینێت تەنانەت نەوت بە شێوەی قاچاخ دەفرۆشن و دۆلاریش بە شێوەی شاراوە و نهێنی هاوردەی ئێران دەکەن .

مۆحسین ڕەزایی ، جێگری ئابووری سەرۆککۆماری نوێی ئێران ڕایگەیاند کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە کە بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی ئێمەیان گەمارۆی ئابووری داوە تەنانەت نەوتەکەمان بە شێوەی قاچاخ دەفرۆشین و دەرئامدەی دۆلاری خۆشمان دەبێ بە شێوەی شاراوە و نهێنی هاوردەی ووڵات بکەین تاکوو بتوانین بەهای دۆلار بپارێزین .

بە پێی ڕاپۆرتێک مۆحسین ڕەزایی پشتڕاستی کردەوە : سەرەتا ووتیان ئێران دەیەوێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت و درووستی بکات ، دەوڵەتی ئێمە لە ووتووێژ و گفتۆگۆیەکانی بەرجام دا دانیشت و هەر شتێک کە ئەوان داوایان دەکرد لە کۆتایی لێکتێگەیشتننامەکەدا واژوو کرا بەڵام دەوڵەتی دواتری ئەمریکا ئەوانەی ژێر پێی خۆی دانا و ئێمە خستە ناو گەمارۆی ئابووری یەوە .

جێگری سەۆککۆماریی ئێران لە بەشێک لە ووتاری خۆیدا بە ئاماژەدان بە داستانی نەوتکێشی ئێرانی ووتی : ئەمریکا بە نیاز بوو نەوتکێشەکەی ئێمە بدزن کە ئەندامانی ئێمە لە ناو سوپادا بە زیرەکی پیش یان بەم ڕووداوە گرت و بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بە وەختە توانی یان ئەم هەنگاوە تێکبشکێنن ، چەندین کاتژمێر کەشتی مۆدێڕنی ئەمریکا و بەلەمە دەریاییەکانی ئێمە نەمایش و مانۆڕیان لێدا و تەنانەت کەشتییە فڕۆکە هەڵگر و نیزامییەکانی ئەوان ستاندارگەلی نیزامی و سەربازی یان ژێر نا تاکوو بەلەمەکانی سوپا و بەسیج وەلاوە بنێن بەڵام براکانی ئێمە سەلماندیان دەورانی لێدە و هەڵبێ کۆتایی هاتووە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە