مۆحسێن ڕەزایی جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران : " خەڵک بەتەواوی لە بابەتگەلی ئابووری ئاگادار نین هەر ووڵاتێک ببایە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دا دەڕووخا "
پەیامی کورد ... مۆحسێن ڕەزایی جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران : " خەڵک بەتەواوی لە بابەتگەلی ئابووری ئاگادار نین هەر ووڵاتێک ببایە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دا دەڕووخا "
مۆحسین ڕەزایی جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند خەڵک بەرامبەر بە بابەتگەلی ئابووری لە تەواوی ئاگادار نین ئەگەر نیوەی ئەو فشارە ئابوورییەی کە بە سەر ئێران دا هاتووە بە سەر هەر ووڵاتێکی دیکەدا هاتبا کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر دەڕووخا " خەڵک سالاری کۆمەڵایەتی هێشتا بە شێوەی تەواو جێەجێ نەکراوە .
ئەو هەروەها ووتی : هۆکاری ئەوەی کە خەڵک ئاگاداری بابەتگەلی ئابووری نین بەشدار نەبوونی یەکجاری ئەوان لە ئابووریدایە . ئەگەر نیوەی ئەو فشارە ئابوورییەی کە بە سەر ئێران دا هاتووە بە سەر هەر وولاتێکی دیکەدا بهاتبا ئەوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا دەڕووخا . ئێمە لە شەڕی تەواوعەیاری ئابووریداین و ئەگەر خەڵک لە ئیدارەی ئابووری و بابەتی دراو و دارایی بەشدارییان پێ بدرێت ئەوە باشتر لەم بابەتە ئاگادار دەبن و بەشداری ئەوانیش بەرەو زیاتر بوون دەڕوات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە