مۆراد قەرەیلان : ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری کوردستان شکستی خواردووە
پەیامی کورد ... مۆراد قەرەیلان : ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری کوردستان شکستی خواردووە .
بە پێی نوێترین زانیاری مۆراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری " پەکەکە " لە ووتارێکدا بۆ ئاژانسێکی میدیایی نزیک بە پەکەکە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری کوردستان ئاشکرای کرد و ووتی ، هەتاکوو ئێستا تورکیا ئەو دەرئەنجامەی کە ویستوویەتی لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیدا بە دەستیان بهێنێت شکستی هێناوە و بە دەستی نەهێناون .
قەرەیلان هەروەها دەڵێ : داگیرکارییەکانی تورکیا لە چیای ئامنووسان هەشتەمین ئۆپراسیۆن یەتی کە لە باکووری کوردستان ئەنجامی داوە بەڵام هەتاکوو ئێستا هیچ سەرکەوتنێکی لە هیچ یەک لەم ئۆپراسیۆنانەدا بە دەست نەهێناوە و بە تایبەتی کە ئۆپراسیۆنەکانیان لە وەزری زستان دا ئەنجام دراون و هەموویان شکستیان هێناوە .
هەروەها ووتی ئەرتەشی تورکیا ئەوە ماوەیەکی درێژە لە باکووری کوردستان لە دژی گەریلاکانی پەەکەکە ئۆپراسیۆنی بەرفروانی سەربازی و نیزامی بە ناوی " ئێرێن " “Eren” بە ڕێوە دەبات .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی نزیک بە پەکەەکە (ANF) ئەم قسانەی مۆراد قەرەیلان پێش دەست پێکردنی شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیایە لە چیای گارە ، هەر بۆیە لەم چاوپێکەوتن و ووتارەیدا هیچ باسێک لە ئۆپراسیۆنی گارە نەکراوە ."
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە