مۆراد قەرەیلان پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

پەیامی کورد      ...    مۆراد قەرەیلان پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

موراد قەرەیلان: گەر ئەمریکا و ئەورووپا پەکەکە لە لیستی تیرۆر ببەنە دەرەوە، ئەوا شەڕ کۆتایی دێت و پێش واژوویەکی نوێی ئاشتی دەست پێ دەکات .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەندامی کۆمیتەی ڕێوەبەری پەکەکە مۆراد قەرەیلان بانگەوازی ووڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا ی کرد و داوای لە کۆمەلگای جیهانی و ئەمریکا کرد تاکوو پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " لە لیستەی تێرۆر دەربێنن .

قەرەیلان بۆ دەزگای میدیایی پەکەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند لە پرسی ئەوەی کە ئەگەر بێت و " ئەمریکا و ئەورووپا هێزەکانی پەکەکە لە لیستەی تێرۆر دەربێنن ئەوە لەو حاڵەتەدا دەرئەنجامی سیاسی و بڕیارە سیاسییەکانیان چۆن دەبێت ؟ لە ووڵامدا قەرەیلان ووتی : بە ئەگەرێکی گەورە شەڕ کۆتایی پێدێت و پێواژوویەکی نوێی ئاشتی دەست پێدەکات . هەروەها ئەگەر فشار و گرانی بخرێتە سەر ووڵاتانی وەک ئێران ، تورکیا و سووریا ئەوە شەڕ ڕادەوستێندرێت و هەنگاو ئاشتی دەست پێدەکات .

هەروەها قەرەیلان ڕایگەیاند کە لە جیهان دا هیچ دادگایەک بڕیاری نەداوە و نەیووتووە کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە .

ئەو هەروەها ئاماژەی بە پەیمانی لۆزان کرد و بانگەوازی ووڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند : ئێوە لە ساڵی ١٩٢٣ بەم لاوە زۆڵم و غەدر لە کوردان دەکەن . ئیتر کۆتایی بە ئەو سیاسەتە ناڕاست و نەڕەوایە خۆتان بهێنن . هەوڵ دان و تێکۆشینی کوردان ڕەوایە و بەم هەوڵ و تێکۆشینە مەڵێن تێرۆریست . گەل و نەتەوەی ئێمە ئەوە ١٠٠ ساڵە لە دژی ئەو سیاسەتە بەرخوەدان دەکات و واتایەک بدەن بەم بەرخۆدانە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە