مۆرسەد نیووز : حەسەن نەسرۆڵلا تووشی جەڵتەی مێشک بووە

پەیامی کورد   ...   مۆرسەد نیووز : حەسەن نەسرۆڵلا تووشی جەڵتەی مێشک بووە

ووتاری حەسەن نەسرۆڵڵا بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە

میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند : سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان حەسەن نەسرۆڵلا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دایە .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئیسرائیلی ، حەسەن نەسرۆڵلا بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەک لە بەیرووت لە ژێر چاودێری دایە .

بە پێی هەندێک هەواڵ ، ڕۆژی هەینی ڕابردوو ووتارەکەی حەسەن نەسرۆڵڵا بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا ، هەڵوەشاوەتەوە بەڵام میدیاکانی ئیسرائیلی وەکوو جارۆزاڵم پۆسی ڕایانگەیاندووە تووندی و قورسی نەخۆشییەکەی ڕابەری حێزبۆڵلا زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت .

ئەمانە چەندین هەواڵن لە باری تەندرووستی حەسەن نەسرۆڵلا و مۆرسەد نیووز یش ڕایگەیاندووە : حەسەن نەسرۆڵڵا جەڵتە لێیداوە ، پزیشکی پسپۆڕ بە ڕابەرانی حیزب و بنەماڵەکەی هەواڵیداوە کە حەسەن نەسرۆڵلا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و هەر بەم هۆیەوە کێشە لە قسەکردنی دا درووست بووە و نیوە شەلەل بووە .

جێگای ئاماژەدانە پێشتریش چەندین جار سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ڕابەری حێزبۆڵلای لۆبنان بابەت گەلێک لە لایەن میدیاکانی ئیسرائیلی یەوە بڵاوکراوەتەوە و بۆ زانینی ڕاستی ئەم هەوالانە دەبێ چاوەڕوانی هەواڵی میدیاکانی سەر بە حێزبۆڵڵا بین .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە