مۆرگان ئۆرتێگاس دەربارەی هێرشەکەی سەر سەلمان ڕۆشدی پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد   ...  مۆرگان ئۆرتێگاس دەربارەی هێرشەکەی سەر سەلمان ڕۆشدی پەیامێکی بڵاو کردەوە!

مورگان ئۆرتێگاس؛ ووتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی هێرشەکەی سەر سەلمان ڕۆشدی لە توییتێکدا بڵاوی کردەوە: ئێمە هێشتا نازانین کێ هەوڵی داوە سەلمان ڕۆشدی بکوژێت، بەڵام دەزانین کێ بەرپرسە؛ بێگومان بەرپرسی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە!

ناوبراو لە درێژەدا ووتی: یەکێک لە "ڕێکخراوەی خێرخوازی" باڵای ئێران خامنه‌یی بڕی 3.3 ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ سەری سەلمان ڕۆشدی دیاریکردووە، لەبەر ئەوەیە ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی دەڵێی فتوای کوشتنی سەلمان ڕۆشدی لە جێگەی خۆیەتی و هەڵناوەشێتەوە.

ئەم سیاسەتمەدارە پلەبەرزە جەختی لەوە کردەوە:  لە ساڵی ۱۹۸۹، کۆماری ئیسلامی ڕق و کینەیەکی  زۆری سەبارەت بە سەلمان ڕۆشدی داگیرساندووە، ئەمڕۆش میدیاکانیان لە خۆشییا هەڵدەپەڕن.

ئورتێگاس دەشلێت: کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە شەش کەس بکوژێت کە من چاک دەیانناسم.

کۆماری ئیسلامی لە چەندین کەسیش گورزی خۆی وەشاندووە و ئەمە جێگەی قبووڵکردن نییە، ئێمە ناتوانین لەگەڵ ئەم ڕژێمە شەیتانییە دانووستان و پەیوەندیمان هەبێت


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە