" مۆسکۆڤکسی کۆسمۆلیتس" وورەکاری قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... " مۆسکۆڤکسی کۆسمۆلیتس" وورەکاری قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەی " مۆسکۆڤکسی کۆسمۆلیتس" بابەتێکی لەسەر ئەنجامەکانی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین و کاریگەرییەکانی لەسەر لاوازکردنی تواناکانی سوپای ئۆکراین بەشێوەیەکی بەرچاوو شکستهێنانی چەکو چۆڵی ڕۆژئاوا لەبەدیهێنانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە لەجەنگەکەدا باسکردووە.
لەبابەتەکەدا هاتووە، پسپۆڕانی سەربازیی بەردەوامن لەشیکردنەوەی ئەنجامە سەرەکییەکانی قۆناغی یەکەمی شەڕی ئۆکراین، بەشێوەیەک بەشێکی زۆری پسپۆڕان هاوڕان کە هێزە سەربازییەکانی ئۆکراین زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.
باس لهوهشكراوه، لەسەدا 70ی چەکە قورسەکانی سوپای ئۆکراین لە ناوبراون، واتە تانک، زرێپۆش، تۆپهاوێژ، سیستەمی هاویشتنی مووشەک، هەر لەبەرئەوەش سوپای ئۆکراین توانای ئەوەی نەماوە هێرشی پێچەوانەو فراوان ئەنجام بداتەوە.
لەوبارەیەوە، ئیلیا کرامنیک پسپۆڕی سەربازی ڕووسی دەڵێت:"قۆناغی یەکەمی شەڕیی ئۆکراین بووە هۆی لەکەدارکردنی چەکو چۆڵی ڕۆژئاوایی کە لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا بەشێوەیەکی فراوان ڕادەستی ئۆکراین ییەکان کراوە، بۆ نموونە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکان کە ڕیکلامێکی زۆریان بۆدەکرا، دەرکەوت لەئاست ئەو هەموو پێداهەڵدانەدانین، بەو پێیەی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە ڕووسییەکانی وەک Tor-M2و "Pantsir-S"و "Buk-M3" هەر بەیەکەم مووشەک دەیانخاتە خوارەوە.
هەروەک مووشەکی دژە تانکی جاڤلینی ئەمریکی ئاستێکی نزمی پیشانداوەو نەبۆتە هۆی بەزینی زرێپۆشە ڕووسییەکان، جگە لەوەی سەدان لەو مووشەکانە لەناو سندووقەکانیاندا کەوتنە دەستی سوپای ڕووسیا، تانکەکانی T-72و T-80 لەکاتی پێکرانیشیاندا لەباشترین حاڵیاندا بوون.
ڕۆژنامە ڕووسیەکە باسی لەوەشکردووە، سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی "ستینگەر"ی ئەمریکی لەوئاستەدا نەبوو کە خۆیان بۆ ئامادەکردبوو، بەتایبەت کە هێلیکۆپتەرەکانی Ka-52ی ڕووسی سیستەمی پاراستنی L-370 Vitebsk یان هەیە، بۆیە مووشەکی ستینگەر ناتوانێت بیپێکێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە