مۆسکۆ: "ئاژانسی یەهوود" دابخەن!
پەیامی کورد ... مۆسکۆ : "ئاژانسی یەهوود" دابخەن!
پاش هەڵکشانی کێشە و ناکۆکی ئەم دواییانەی مۆسکۆ و ئیسرائیل لەسەر بابەتی شەڕی ئۆکراین، ئەمڕۆ مۆسکۆ فەرمانی کرد " ئاژانسی یەهوود" دابخرێت.
به پێی ڕاپۆرتی «جاروزاڵم پۆست»، دوێنێ سێشەممە ، دوڵەتی ڕووسیا فەرمانی داوە، "ئاژانسی یەهوود" هەر چەشنە جمووجۆڵێک لە ووڵاتەکەی ڕابگرێت وکۆتایی بە ئەرکەکانی بێنێت.
دەوڵەتی ئیسرائیل تاکوو ئێستا ووڵامی ئەم بڕیارەی مۆسکۆی نەداوەتەوە.
ئیسرائیل و ڕووسیا لەسەر بابەتی شەڕی ئۆکراین و هەروەتر بەرژەوەندییان لە سووریا و بابەتی ئێران، ناکۆکییەکی یەکجار زۆر کەوتووەتە نێوانیان و ڕۆژ دوای ڕۆژیش لە هەڵکشاندایە
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە