مۆسکۆ : بەستەڵەکی باکوور دەبێتە شانووی نێودەوڵەتی شەڕ

پەیامی کورد    ...  مۆسکۆ : بەستەڵەکی باکوور دەبێتە شانووی نێودەوڵەتی شەڕ

ڕووسیا بارەها بەرامبەر بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور هۆشداری داوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لەگەڵ پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور بەناوبانگ بە " ناتۆ " ڕووسیا ڕایگەیاند هەنگاوێکی لەم شێوەیە ووڵاتانی باکووری ئەورووپا دەخاتە ناو شەڕ ەوە .

نیکۆلای کرچۆنۆف ، باڵیۆزی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا و سەرۆکی کۆمیتەی بەرپرسانی باڵای ئەم ووڵاتە لە شەورای بەستەڵەکی باکوور ، نیگەرانی مۆسکۆی لە هاوشێوەبوونی بەستەڵەکی باکوور وەکوو ناوچەیەکی شەڕی نێودەوڵەتی " ڕاگەیاند

فینلەندا و سوید لە دوای چەندین دەیە ، سیاسەتی بێ لایەنی خۆی وەلاوە ناوە و هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی داواکاری ئەندامبوون یان لە ناتۆ ڕادەست کرد .

مەیدانی تێکهەڵچوونی ووڵاتانی جۆراوجۆر

بە پێی ڕاپۆرتێک کرچۆنۆف جگە لە ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لەم ڕێکارانە لە ووتارێکدا رایگەیاند : " ئەم ناوچەیە دەبێتە هاوشێوەی شانۆی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان "

ئەو هەروەها ئاماژەی بە هەڵسەنگاندنی مۆسکۆ لەم بابەتە کرد کە بە واتای ئەوە ، چالاکیگەلی سەربازی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی باکووری ئەورووپا زیادی کردووە و ئەم بابەتەی زۆر جێگای نیگەرانی ناو بردووە

بە ووتەی کرچۆنۆف ، ئەندامبوونی ئەم دوو ووڵاتە لەگەڵ ناتۆ ، هاوکاری پاراستنی ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە ناکات .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە