مۆسکۆ دوای دانیشتنی ١+٤ دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پەیامی خۆی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... مۆسکۆ دوای دانیشتنی ١+٤ دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پەیامی خۆی ڕاگەیاند .
مۆسکۆ دوای دانیشتنی ١+٤ دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پەیامی خۆی ڕاگەیاند و ووتی ئێمە لە سەر ڕێگای ڕاست و درووستین .
بە پێی ڕاپۆرتێک مۆسکۆ ڕایگەیاند کە هەموو شتێک پێدەچێت لە سەر ڕێگای ڕاست بێت بەڵام دۆخەکە ئاسان نییە .
ئەم وولاتە هەروەها ووتی " دانیشتنی ڤیدیۆ کۆنفرانسی لە نێوان لایەنەکانی واژووکەری ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ئەم باوەڕەی درووست کردووە کە دۆخەکە لە سەر ڕێگای ڕاست و درووست بەرەو پێش دەڕوات بەڵام ئەو ڕێگایەی لە پێشمانە ئاسان نابێت .
میخائیل ئەولیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ئاماژەدان بەم بابەتە نووسی : ئەو دانیشتنەی کە ئەمڕۆ هەینی لە لایەن کۆمیتەی هاوبەشی تایبەت بە پیلانی گشتگیری هەنگاوی هاوبەش لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەڕێوە چوو ، کۆتایی پێهات .
ئەو ووتی : گفت و گۆ و ووتووێژەکان لە نێوان نوێنەرانێک لە ئێران و ووڵاتانی ١+٤ ەوە جیددی بوو و بەردەوامیشی دەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە