مۆسکۆ : سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوادایە

پەیامی کورد  ...  مۆسکۆ : سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوادایە

دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا ڕایگەیاند : هەڵوێستی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەواو نییە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوادایە.

بارودۆخی ئێستا پڕە لە ئەگەری گرژی کۆنتڕۆڵ نەکراو لە هەر ساتێکدا، بەڵام ئەمە هەڵبژاردنی ئەوانە.

ناتوانین ناچاریان بکەین بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کەسیش ناتوانێت.

ئەمە هەڵوێستێکی کورتبینانە و لە ڕووی ستراتیژییەوە کەم وکوڕی تێدایە.


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە