مۆسکۆ : فەرمانبەرانی بالیۆزخانەی ئەمریکا بە زیاتر لە سێ ساڵ پیشینەوە دەبێ خاکی ڕووسیا بەجێ بهێڵێت

پەیامی کورد      ...   مۆسکۆ :  فەرمانبەرانی بالیۆزخانەی ئەمریکا بە زیاتر لە  سێ ساڵ پیشینەوە دەبێ خاکی ڕووسیا بەجێ بهێڵێت

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کە لە ماوەی ئامادەبوونیان لە ڕووسیا زیاتر لە سێ ساڵ تێدەپەڕێت دەبێ تا ٣١ی جانیوەری خاکی ڕووسیا بەجیبهێڵن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هۆشدارییە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ڕۆژی ڕابردوو " ئاناتۆلی ئانتۆنۆف " باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن ووتبووی ئەمریکا بە دوای دەرکردنی دیپلۆماتگەلی ڕووس ە و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بەم هەنگاوە ڕایگەیاند کە لە ئەگەری نەبوونی ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتن لەم بابەتە ، تا سەرەتای جانیوەری گرووپێکی دیکە لە دیپلۆماتگەلی ئەمریکی دەبێ ڕووسیا بەجێ بهێڵن .

باڵیۆزی ڕووسیا لە واشینتۆن ووتی : " ئەمریکا بە بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکانی لە هەوڵدایە کە بیروڕای جیهانی وون بکات و شتێکی بەم ئێمەوە بەستووەتەوە کە خۆی بەمە تاوانبارە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمە نییە ."

بە ووتەی ئەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دیسەمبەری ٢٠٢٠ بە شێوەی یە لایەنە بۆ هەژموونی فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن هیچ سنووری سێ ساڵەی پەسەند کرد لە ئەگەرێک کە بۆ باقی بەرپرسیاریەتیگەلی دیپلۆماتیک ، دەورەگەلی ٥ ساڵە بوونی هەیە و نابێ لە بەرامبەر دەرچوونی ئەم ٥٥ دیپلۆماتی ڕووسی لە ئەمریکا بێدەنگ ما ، لە حاڵی کە دەوترێت لە ئەگەری قەبوو نەکردنی ئەم سنووردارییە ٣ ساڵەیە ، دیپلۆماتگەلی ڕووسی لە پارێزوانی دیپلۆماتی بێ بەش دەبن کە ئەمە بە مانای دەرکردن لەم ووڵاتەیە


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە