مۆسکۆ مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی لە بەرامبەر ئۆکراین رادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   مۆسکۆ مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی لە بەرامبەر ئۆکراین رادەگەێنێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ووڵامدانەوەی بەم بابەتە کە وولاتەکەی لە ژێر کام دۆخ و مەرج ناچار بە کەلک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراین یا هەر شوێنێکی دیکە دەبێت ئاماژە پێکرد .

گرووشکۆ لەمبارەیەوە ووتی : ئێمە پێویستمان بە دۆکتۆرینی سەربازی هەیە و هەموو شتێک لەوێ نووسراوە .

بە پێی سەنەد و بەڵگەی ئاماژەپێکراو ، دۆخی چارەنووس ساز ئەگەری کەڵک وەرگرت لە چەکی ئەتۆمی لە لایەن ڕووسیاوە بریتییە لە : وەرگرتنی زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەتبە هاوێشتنی مووشەکگەلی بالێستیک بۆ سەر خاکی ڕووسیا و یا هاوپەیمانانی مۆسکۆ ، کەڵک وەرگرتنی دوژمن لە چەکی ئەتۆمی یا باقی جۆرەکانی چەکی کوشتاری بەکۆمەڵ لە دژی خاکی ڕووسیا و یا هوپەیمانەکانی ، کاریگەری دوژمن لە سەر دامەزراوەگەلی گرینگی دەوڵەتی یا نیزامی ڕووسیا کە لە کارکەوتنی ئەوان دەبێتە هۆکاری کێشە و گرفت لە ووڵامدانەوەی هێزە ئەتۆمییەکان دەبێت و لە کۆتایی دەستدرێژی کردن بۆ سەر ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکگەلی بەناوبانگ کە ببێتە هۆی کەوتنە مەترسی هەبوونی ووڵات .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە