مۆسکۆ نیگەرانی و کاردانەوەی خۆی سەبارەت بە هەژموونی زیاتر لە ١٧٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... مۆسکۆ نیگەرانی و کاردانەوەی خۆی سەبارەت بە هەژموونی زیاتر لە ١٧٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە ڕاگەیاند .
جێگری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرامبەر ئامادەبوونی هەژموونی زیاتر لە ١٧٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم ووڵاتە نیگەرانی و کاردانەوەی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک دیمیتری پۆلیانسکی " جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ئەم ووڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی نیگەرانی هەژموونی زیاتر لە ١٧٥ هەزار سەربازی ئەمریکی یە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم ووڵاتە و هەروەها نزیک بوونەوەی هێزەکانی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووری " ناتۆ " بە سنوورەکانی ڕووسیا یە .
پۆلیانسکی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : زیاتر لە ١٧٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە دەرەوەی سنوورەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بوونیان هەیە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی ئێمە ، هەروەها نزیک بوونەوەی دامەرزاوەکانی ژێرخانی و ماڵپەڕگەلی ڕێکخراوی ناتۆ لە سنوورەکانیشمان ئێمە نیگەران دەکات .
چێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت کە بڕیار وایە ١٧ی ئەم مانگە بە بۆنەی حەوتەمین گاڵوەگەڕی واژوو کردنی " ڕێکەوتننامەی مینسک " بەڕێوەبچێت لە سەر گرینگی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە لە لایەن ئۆکراین ەوە پێداگری دەکەین .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە " ڤاسیلی نێبێنزیا " نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان یش کە لە مانگی داهاتووەوە سەرۆکایەتی شەورای ئەمنییەتی لە سەر شانە لەم دواییانە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هاوتا ئۆکراینی یەکەی خۆی " سێرگی کیسلیتسیا " بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی شەورا لە ١٧ی ئەم مانگە داوەت کردووە و جەختی کردووەتەوە و ئاماژەی کردووە کە ئەم دانیشتنە بۆ پێداچوونەوەی پێشگرتنی بەرپرسانی ئۆکراینی لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی مینسک تایبەتمەند دەکرێت
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە