مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشینتۆن و نووسراوێک بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان دەنێرێت
پەیامی کورد ... مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشینتۆن و نووسراوێک بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان دەنێرێت
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشینتۆن و نووسراوێک دەربارەی کەرەستە و کەل و پەلی تەقەمەنی ئۆکراین ەوە بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان دەنێرێت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هەواڵ لە هەناردنی نووسراوێک سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین بۆ هەموو ووڵاتان لەوانەش ویلایەتەیەکگرتووەکان دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ماریا زاخارۆڤا ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لایەنی ڕووس بە هۆی هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین نووسراوێکی بۆ هەموو ووڵاتان و لەوانەش ویلایەتەیەکگرتووەکان هەناردووە .
پێشتریش ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بە بڵاوکردنەوەی مەقالەیەک ڕایگەیاندووە کە فێدراسیۆنی ڕووسیا بە هۆی هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین نووسراوێکی بۆ ئەمریکا ناردووە
ماریا زاخارۆڤالە ووڵام بە داواکاری ڕاوبۆچوون سەبارەت بەم بابەتە ووڵامی دایەوە و ووتی " بەڵێ هەناردیان "
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ووڵام بە داواکاری بۆ روونکردنەوەی ناوی ووڵاتانی وەرگری ئەم نووسراوە ووتی کە بۆ هەموو ووڵاتان نێردراوە .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ، مۆسکۆ لەم نووسراوەدا هۆشدساری بە واشینتۆن داوە کە ڕادەستکردنی " هەستیارترین " سیستەمی چەک و تەقەمەنی ئەمریکا و ناتۆ بۆ ئۆکراین زیاتر پانتایی تێکهەڵچوونەکان پەرەپێدەدات و دەتوانێ ببێتە هۆی پاشهاتی چاوەڕوان نەکراو .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە