مۆسکۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا مەحکووم دەکات
پەیامی کورد ... مۆسکۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا مەحکووم دەکات .
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا مەحکووم دەکات و ئەم هێرشە بە واتای پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جێگای قەبووڵ نەکردن ناو بردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەکەی هەروەها ڕایگەیاندووە : ئەم هێرشە بۆ سەر حۆکمڕانی ووڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دراوە . ئەم پێشێلکارییە لە یاسای نێودەوڵەتی و جێگای قەبووڵکردن نییە . ئێمە دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکەین کە ئەوان زەرەر و زیانیان بە کێ گەیاندووە .
بە ووتەی ئەو ، ئێران لە سووریا هاوکات لەگەڵ ئەرتەشی ڕێکخراو لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی داعش دا لە شەڕدان .
پێشتر لۆئید ئاستین ، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکان بە پشت بەستن بە زانیاریگەلی بە دەست گەیشتوو لە لایەن عێراق ەوە هێرشیان کردووەتە سەر سووریا .
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە