مۆسکۆ : هێزە ئەمنییەتییەکان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی یان بە دەستەوە گرت
پەیامی کورد ... مۆسکۆ : هێزە ئەمنییەتییەکان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی یان بە دەستەوە گرت .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکانی قەزاقستان توانییان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی بە دەستەوە بگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکەر ئیگور کۆناشینکۆف " ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ووتارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : " دۆخی فڕۆکەخانەی ئاڵماتی لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی هیزە ئەمنییەکانی قەزاقستان دایە .
کۆناشینکۆف ووتی کە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەر بە ڕێکخراوی پەیمانی ئەمنییەتی کۆمەڵە لەگەڵ ئەفسەرانی ڕزگاری یاسا لە قەزاقستانن و تەزمینی جێبەجێ کردنی ئەمنییەت و یاسا لەم ووڵاتەدا دەپاریزن .
بە پێی ووتەکانی ئەم بەرپرسە ڕووسییە ، سەرکۆنسوولگەری ڕووسیا لە ئاڵماتی و باقی دامەزراوەکان لە دۆخی ئێستادا لە ژێر پارێزگاریکردنی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی و هێزەکانی قەزاقستان ە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە