مۆسکۆ هەوال لە خاپوورکردن و تێکشکانی ٤ سیستەمی بەرگری " ئێس – ٣٠٠ " ی ئۆکراینی بە مووشەکگەلی کالیبر دەدات

پەیامی کورد    ...    مۆسکۆ هەوال لە خاپوورکردن و تێکشکانی ٤ سیستەمی بەرگری " ئێس – ٣٠٠ " ی ئۆکراینی بە مووشەکگەلی کالیبر دەدات

چەندین ڕاپۆرتی هەواڵگری سەبارەت بە تێکهەڵچوونگەلی تووند لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ، بە تایبەتی لە دۆنباس کە لە ژێر کۆنترۆڵ و لە حاڵی فراوانبوون و بەربڵاوبوونەوەی هیزەکانی لایەنگری ڕووسیایە هۆشداریان دا .

لە حاڵێکدا کە هێرشەکانی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ٤٧ ەمین ڕۆژی لە سەر یەک بەردەوامی هەیە ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە تێکشکان و خاپوور بوونی ٤ سیستەمی بەرگری مووشەکی " ئێس – ٣٠٠ " لە ناوچەی دێنیپرۆپترۆفسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین بە مووسەکگەلی خاڵ لێدەری " کالیبر " هەواڵی دا .

هەروەها لە دانیشتنی ئاگادارکردنەوەی دوێنێ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دا بە بێ ئاماژەدان بە ووردەکاری زیاتر ڕایگەیاند کە ئەم سیستەمانە لە ئەورووپاوە بۆ ئۆکراین بردراون .

تێکشکانی دوو فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی " ڕۆیتەرز " وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تێکشکانی دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری " سۆخۆ – ٢٥ " ی ئۆکراینی کە نزیکی شاری ئیزبوومی ڕاگەیاند و پشتڕاستی کردەوە کە ٧٥ دامەزراوەی سەربازی ئۆکراین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کراونەتە ئامانج .

ئەم گۆڕانکارییە مەیدانی یانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبن کە هیرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین تووندتر و قورستر بووە ، بە تایبەتی لە دوای هۆشدارەکانی ئەرتەشی ئۆکراین و ڕووسیا سەبارەت بەوەی کە ئۆپراسیۆنەکە لە ئێستادا بە سەر ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵات و باقی خاڵەکانی ئەم ناوجە جۆگرافیاییە خۆی داڵدە دەدات .

چەندین ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکان ، بە تایبەتی لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکا وە ، لە دانیشتنگەلی ئاگادارکردنەوەی ڕۆژانە سەبارەت بە دەرگیریگەلی تووند و قورس لە ماوەی رۆژانی داهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ، بە تایبەتی لە دۆنباس کە لە ژێر کۆنترۆڵی بەرفراوانبوونی هیزەکانی لایەنگری ڕووسیادایە ، هۆشداری یان دا .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە