مۆسکۆ هەواڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... مۆسکۆ هەواڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا ڕادەگەینێت
دوای هەڕەشەکانی سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆدا، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەین بۆ پچڕاندنی هەمو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ووڵامی هەڕەشەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ سەپاندنی سزای قورس بەسەر ووڵاتەکەیدا، رایگەیاندوە مۆسکۆ ئامادەیە بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا ئەگەر ئەو سزایانە رابگەێندرێن.
وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگەیاندوە، ئەمڕۆ لەوبارەیەوە راگەێندراوێک بڵاودەکەنەوە و هەڵوێستی خۆیان بەتەواوەتی روون دەکەنەوە.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر لەچەند سێکتەرێکدا یەکێتی ئەوروپا سزا رابگەیەنێت ئەوا دەچینە دەرەوەی خواستەکانمان بۆ ووڵامدانەوە ئەم هەنگاوە، چوونکە مەترسی بۆسەر ئابووریمان درووست دەکات.
ووتیشی، نامانەوێت خۆمان لەجیهانی دەرەوە جیابکەینەوە، بەڵام پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ئەگەر ئەوان ئاشتییان بوێت ئێمە بۆ شەڕ خۆمان ئامادە دەکەین.
بەهۆی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و دەستگیرکردن و زیندانیکردنی، پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و ئاڵمانیا بەتایبەتی کەوتە دۆخێکی ئاڵۆزترەوە و ئەوەش وایکرد، یەکێتی ئەورووپا باسی سەپاندنی سزای گەورە بەسەر ئەو ووڵاتەدا بکات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە