مۆسکۆ هەواڵ لە بەڕیوەبردنی دانیشتنی سێ لایەنە دەربارەی قەرەباغ دەدات
پەیامی کورد ... مۆسکۆ هەواڵ لە بەڕیوەبردنی دانیشتنی سێ لایەنە دەربارەی قەرەباغ دەدات .
" ئەلێکسی ئۆرچووک " جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە دانیشتنێکی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکوەزیرانی ووڵاتانی ڕووسیا ، ئازەربایجان و ئەرمەنێستان بۆ باس و ووتووێژ دەربارەی بابەتی ئاڵۆزییەکانی قەرەباغ بەڕیوەدەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئۆرچووک ڕایگەیاند : " کاری گرووپیی هەر سێ لایەن لە سەر بەڕێوەبردنی ئەم دانیشتنە لە یەکەمی مارس ڕێکەوتنیان کردووە .
سێرگەی شۆیگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا دوێنێ لەگەل ڤاگار شاک هارۆتۆنیان ، وەزیری بەرگری ئەرمەنێستان دەربارەی دۆخی ناوچەکە و قەرەباغ ووتووێژێکی تەلەفۆنی یان ئەنجام دا .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە