مۆسکۆ : ووڵامی بڕیارەکەی ئاڵمانیا سەبارەت بە دەرکردنی دیپلۆماتە ڕووسەکان دەدەینەوە
پەیامی کورد ... مۆسکۆ : ووڵامی بڕیارەکەی ئاڵمانیا سەبارەت بە دەرکردنی دیپلۆماتە ڕووسەکان دەدەینەوە
ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ووتی مۆسکۆ لە دوای بڕیارەکەی بەرلین بۆ دەرکردنی دیپلۆماتگەلی ڕووس دەستەوەستان نابێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک زاخارۆڤا ووتی : " ووڵامی ئەم هەنگاوە شەیتانییەی ئۆتۆمبێڵی سیاسەتی ئاڵمانیا دەدەینەوە .
ئانالینا بیرباک ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ووتی کە ووڵاتەکەی بڕیاری دەرکردنی ٤٠ دیپلۆماتی ڕووسی لە دوای هێرش کردنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین گرتووەتە بەر .
بیرباک جەختی کردەوە کە ئەم فەرمانبەرانەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا هەڕەشەیەک بۆ ئەو کەسانە دەبن کە لە ئاڵمانیا بە دوای ئەمنییەتەوەن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە