مۆسکۆ پەیکەرێکی ئۆجاڵان لە پایتەختی ووڵاتەکەی درووست دەکات لە دژی تورکیا !!!

پەیامی  کورد    ...   مۆسکۆ پەیکەرێکی ئۆجاڵان لە پایتەختی ووڵاتەکەی درووست دەکات لە دژی تورکیا  !!!

درووستکردنى باخچەیەک بە ڕووبەری ١٥ هەزار مەتری چوارگۆشە بەناوی (جەوهەر دۆداییڤ)، ئاڵۆزییەکانى نێوان چیچان و تورکیای قووڵتر کردەوەو، مۆسکۆی هێناوەتە سەر هێڵى قەیرانەکە.

 بەو هۆیەوە سەرۆکى چیچان لەپەیامێکدا ئانکارا ی کردوەتە ئامانج و، ئاشکرای کرد " ئەوانیش پەیکەرێکى ئۆجاڵان لەپایتەختى ووڵاتەکەى درووست دەکەن، وەک ووڵامدانەوەى هەنگاوەکانى تورکیا. ئەو باخچەی کە شارەوانى کووجالی کۆرفێز بەنیازە درووستى بکات تێچووەکەى گەیشتۆتە سێ ملیۆن و نیو لیرە، و بڕیارە لەساڵى داهاتوو بکرێتەوە.

 لەو بارەیەوە ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى حکوومەتى ڕووسیا پاڵپشتى هەنگاوەکانى ڕەمەزان قادیرۆڤ ی کردووەو، ڕوونیکردەوە " ئەو هەنگاوانە پێچەوانەى رووحی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە". هەروەها هێرشی کردە سەر ئانکارا بەوەى " کار لەسەر ناونانى باخچەیەک بەناوی تیرۆریستێک دەکات، کە هەوڵیداوە ووڵاتەکەى دابەش بکات".

دۆداییڤ، لەساڵانى نەوەتەکان شۆڕشێکى دژى دەسەڵاتدارانى مۆسکۆ بەرپا کردو، کۆماری (ئیتچکیریا) لەنێو چیچان دا ڕاگەیاند، بەڵام لەناوەڕاستى نەوەتەکان لەئۆپراسیۆنێکى سەربازی مۆسکۆدا کوژراو، لەدواى ئەوەشدا شۆڕشەکەى بەرەو لەناوچوون ڕۆیشت.
زاخارۆڤا ووتیشى " ڕووسیا بەهەموو شێوەیەک شکۆمەند کردنى تیرۆریستان و گرووپە چەکدارییەکان ڕەت دەکاتەوە"، دووپاتی کردووەتەوە " ئەمە بۆچوونە بنەڕەتیەکانى مۆسکۆیە".

 چاوەڕوانی ئەوەشن ئانکارا ئەو پەیامانە بەهەند وەربگرێت و، متمانەى خۆى لەلایەن ووڵاتەکەى لەدەست نەدات". جەختى لەوەشکردەوە " ئەو هەنگاوانە جێی پەسەند کردن نین و، پێویستە لەلایەن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیەوەش ڕەت بکرێنەوە". هاوکات تایبەت بەو پرسەش دیمیتری پێسکۆف، ووتەبێژى کرێملین، پێی وایە بڕیارەکەى دەسەڵاتدارانى تورکیا بۆ بەناو کردنى باخچەیەک بەناوی تیرۆریستێک، کە هەوڵیداوە خاکی رووسیا داگیر بکات، جێی داخ بووە بۆ گەلی چیچان، ئەو هەنگاوەى سەرۆکى چیچان بەنیازە پەیڕەوی بکات، جێی دەستخۆشی و رێزگرتنە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوو رۆژ پێش ئێستا قادیرۆڤ لە گرۆزنی، داواى لەوەزارەتى دەرەوەى ڕووسیا کردووە، ووڵامى هەنگاوەکانى دەسەڵاتدارانى ئانکارا بدەنەوە، کە بڕیاریانداوە باخچەیەک بەناوی دۆداییڤ درووست بکەن. لەسەر ئاستى تورکیا ش رۆژنامەى یەنى شەفەقی تورکی، هێرشێکى تووندی کردۆتە سەر قادیرۆڤ و بەبێ ڕێز وەسفی دەکات، کاتێک بڕیاریدابوو پەیکەرێکى عەبدۆڵلا ئۆجاڵان لە گرۆزنی درووست بکات.

 قادیرۆڤ ئەوەشى نەشاردۆتەوە " تورکیا چەندین ساڵە داڵدەى تیرۆریستان و هەڵاتووان دەدات، کەتومەتبارن بەکوشتنى هەزاران هاووڵاتیانى سڤیل و مەدەنی، لەو ووڵاتە بوونەتە پاڵەوان". دوا پەیامیشی بۆ ئانکارا ئەوەیە کە ئەوانیش بەشایستەى دەزانن " پەیکەرێک بۆ ئۆجاڵان درووست بکەن، تاوەکوو رێزی لێ بگیرێت کە خەباتی بۆ گەلەکەى کردووە".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە