مۆسکۆ گەیشتنی جێگری یەکەمی بایدن و سەرۆکی فەیسبووکی بۆ ڕووسیا قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... مۆسکۆ گەیشتنی جێگری یەکەمی بایدن و سەرۆکی فەیسبووکی بۆ ڕووسیا قەدەغە کرد
ڕووسیا هەروەها لەگەڵ گەمارۆدانی ٢٩ بەرپرسی ئەمریکی دیکە چوونی ئەوانی بۆ ناو خاکی خۆی قەدەغە کرد .
ڕووسیا هەواڵی لە گەمارۆدانی کامێلا هەریس ، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا و مارک زاکێربێرگ ، سەرۆکی فەیسبووک دا و هاتنی ئەوانی بۆ ناو خاکەکەی خۆی قەدەغە کرد .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، پێنجشەممە ٢١ی ئەیپریل لە کاردانەوە بە گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی بەرپرسانی ڕووس بە هۆی شەڕی ئۆکراین ٢٩ بەرپرسی سیاسی ، کەسایەتی میدیایی و بازرگانی ئەمریکی لە چوونیان بۆ ڕووسیا قەدەغە کرد .
ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ناوی ٦١ هاووڵاتی کەنەدی لەوانەش بەرپرسانی حکوومەتی و سەربازی ئەم ووڵاتەی لە لیستە گەمارۆوەکان و هەروەها قەدەغەی چوونیان بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە دوو بەیاننامە بە ڕاگەیاندنی ناوی ئەم هاووڵاتییە ئەمریکی و کەنەدی یانە جەختی کردەوە کە تا ڕاگەیاندراوی دواتر چوونی ئەوان بۆ ڕووسیا قەدەغەیە .
بەرپرسانی دەوڵەتی جۆربەجۆر لە ویلایەتەیەکگرتووەکان لەوانەش کاتێلین هیکس ، یارمەتیدەری وەزیری بەرگری ، جۆن کۆربی ، ووتەبێژی وەزاەرتی بەرگری و نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لیستەی گەمارۆوەکانی ڕووسیا داناوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە