مۆقتەدا سەدر : ئیزنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نادەین تەنانەت بە بەهای خوێن یش بێت

پەیامی کورد     ...    مۆقتەدا سەدر   :  ئیزنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نادەین تەنانەت بە بەهای خوێن یش بێت  .

ڕبەری بزووتنەوەی سەدر ی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ووتارێکدا داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە بەپەلە هێزەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە و جەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی هیچ کات و لە هیچ دۆخێکدا و بە هیچ بەهایەک ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل قەبووڵ و پەسەند ناکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک مۆقتەدا سەدر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : لەبەر دەستبەکار بوونی سەرۆککۆماری نوێ لە ئەمریکا ، ئەم داگیرکارە دەبێ بەپەلە بە شێوازگەلی دیپلۆماتی و پەرلەمانی لە عێراق دەربکرێت تاکوو لە عێراق ێکی تێکهەڵچووی دەرگیریگەلی نێودەوڵەتی و ناوچەیی پارێزراو بێت .

سەدر هۆشداریدا سەبارەت بەوەی دەبێ پێش بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بگیرێت کەلە پشت دەرگا داخراوەکان و پەرلەمانەوە ئەنجام دەدرێت ، هەروەها جەختی کردەوە : ئێمە هیچ کات ئیزنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نادەین تەنانەت بە بەهای خوێن یش بێت .

ڕابەری جووڵەی سەدر لە بەردەوامیدا سەرکەوتنی لە چاودێری نێودەوڵەتی لەسەر هەڵبژاردنی پێش وەختە ی بە مەرجی ئەوەی کە ووڵاتانی دیکە لە هەڵبژاردنەکان دا دەستوەردان نەکەن جەختی کردەوە و داوای لە هەموو حێزبە سیاسییەکان کرد تاکوو کەشێکی دیمۆکراتیک بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە پێش وەختەکەدا بەدی بهێنرێت .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە