مۆقتەدا سەدر بۆ میلیشیاکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى: نەخێر و هەزار جار نەخێر
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر بۆ میلیشیاکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى: نەخێر و هەزار جار نەخێر
موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر کە زۆرترین کورسى پەرلەمانى بەدەست هێنا و دەیهەوێت لەگەڵ حەلبووسى سەر بە سوننەکان و بارزانى سەر بە کوردەکان دەوڵەتى یەکگرتووى عێراقى پێک بهێنێت، لە پەیامێکى ڤیدیۆیی ووتى: جێگەى سەرسووڕمان نییە کە سێ لەمپەرەکە پێش بە هەوڵەکانى دروستبوونى دەوڵەتى زۆرینەى نیشتمانی بگرن.
ئەوان و پاڵپشتیکەرانیان بێ دەسەڵات بوونیان نییە.
بەڵام ئەم کارەشیان گەیشتووەتە ئاستێک لە ڕۆژى ڕووناک دژى یاسا و بەرژەوەندى گشتی دەبنەوە. گەل لە ترس و دڵەڕاوکێ دەناڵێنێت، ئەمەش جێگەى شەرمە.
میلیشیاکان لە لووتکەى دەسەڵاتن و ترسیان لە ئاساییکردنەوەى دۆخەکە هەیە. گەندەڵى و مرۆڤ ڕفاندن و کوشتن عێراقى تەنیوە. ئەگەر ترستان لە خوا نییە، لە ئاه و ناڵەى مەزڵوومان بترسن.
ئەگەر بڕواتان وایە کە ڕەفتارەکانتان ناچارمان دەکەن لەگەڵ هاوپەیمانییەکەتان بین، دڵنیاتان دەکەمەوە کە نەخێر، هەزار جار نەخێر. عێراق ناگەڕێتەوە بۆ خاڵى سەرەتا و گەندەڵى.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە