مۆقتەدا سەدر: تورکیا دەزانێ ووڵامی هێرشەکانی نادرێتەوە، لەبەر ئەوەیە وا بێ شەرمە!
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر: تورکیا دەزانێ ووڵامی هێرشەکانی نادرێتەوە، لەبەر ئەوەیە وا بێ شەرمە!
مۆقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆی كرد و رایگه‌یاند، توركیا بێشه‌رمی گه‌یشتووەتە ئاستێك كه پێی وایه عێراق ناتوانێت ووڵامی بداته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێشنیاز ده‌كه‌م له رێی ئه‌م خاڵانه‌وه یان هه‌ندێكیان ووڵامی توركیا بدرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئاستی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی توركیا كه‌مبكرێته‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه وشكانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دابخرێن.
سێیه‌م: سكاڵا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی توركیا تۆمار بكرێت و په‌له‌ی لێ بكرێت.
چواره‌م: رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆردومانكردنی پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه چیدیكه ته‌حه‌ممول ناكرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە