مۆقتەدا سەدر سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه جارێكى تر داواى له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆوەكان كرد به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار.
مۆقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، داوا له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆوەكان ده‌كه‌ن به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان و به به‌شداری یان بیسه‌لمێنن كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكى زۆرینه‌ى به‌هێز دژى گه‌نده‌ڵى پێك ده‌هێندرێت.
سه‌در ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، عێراق پێویسته ئه‌وه‌ى هه‌یه تێى په‌ڕێنێت حكوومه‌ت و هێزێكى نیشتیمانى بونیاد بنرێت و هه‌موان ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن دژى گه‌نده‌ڵى.
رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه‌و دادگاى فیدڕاڵى ڕایگه‌یاندوه پێویسته ٢٢٠ په‌رله‌مانتار له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارى بكه‌ن ئه‌مه‌ش وایكردوه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوپه‌یمانیه سێ قۆڵی ته‌كه چاویان له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆوەكان بێت و هاوپه‌یمانیه‌كه داواى به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه لێده‌كات و لایه‌نه شیعه‌كان داواده‌كه‌ن په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆوەكان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە