مۆقتەدا سەدر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداری دەدات
مۆقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر نامەیەكی چوار خاڵی ئاراستە بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێرێت و دەڵیت: لە کێک دووربکەوەوە.
مۆقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، پێویستە پەرلەمان ڕۆڵی چالاکی خۆی دەست پێبکات و رێگە لە هەموو دەستوەردانێکی حیزبی و سیاسی دەسەڵاتی دادوەری بگرێت.
مۆقتەدا سەدر پەیامێکى چوار خاڵى ئاڕاستەى هاوپەیمانەکانى لەپەرلەمان کرد لەبارەى پێکهێنانى حکوومەت و بڕیارەکانى دادگا و کاراکردنى رۆڵى چاودێرى پەرلەمانەوە.
سەدر رایگەیاندووە، پێویستە پەرلەمان رۆڵی چالاکیی خۆی دەستپێبکات و رێگە لە هەموو دەستوەردانێکی حیزبی و سیاسی دەسەڵاتی دادوەری بگرێت.
سەدر لە پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە پێویستە رۆڵى چاکسازی پەرلەمان کارابکرێت، پڕۆژە تەواونەکراوەکان بەزوویی تەواو بکرێن.
هەروەها داواشی کردووە، کە پەلە بکرێت لە پێکهێنانى حکوومەتى زۆرینەى نیشتیمانى، رۆڵى چاودێرى پەرلەمان کارابکرێت و بە تووندى رێگرى بکرێت لە دەستوەردانى حزبی و سیاسی.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە