مۆقتەدا سەدر هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر هۆشداری دەدات
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در هۆشداریدا كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش ووڵات به‌ره‌و پشێوى و ئاڵۆزى ده‌بات.
مۆقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند، پشتیوانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى عێراق ئومێدمان پێده‌به‌خشێت به‌ڵام هه‌ندێك له‌ناوخۆدا به كۆمه‌ڵێك بیانوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ووڵات به‌ره‌و پشێوى و دروستبوونى فه‌وزا ببه‌ن.
سه‌در ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، پێویسته لایه‌نه‌كان فشارنهكهنه سه‌ر كۆمیسیۆن و به ده‌رئه‌نجامى ئهلێكترۆنى ده‌نگدان ڕ‌ازى ببن.
ووته‌كانى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌كاتێكدایه به‌شێكى سه‌ره‌كى له لایه‌نه شیعیه‌كان ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگیان دروستكردوه‌و داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌ن و رۆژانه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە