مۆقتەدا سەدر وازی لە سیاسەت هێنا دام و دەزگاکانی رەوتەکەی داخست
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر وازی لە سیاسەت هێنا دام و دەزگاکانی رەوتەکەی داخست
دووشەممە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند : دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەێنم.
سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە. زۆربەی دام و دەزگاکانی سەر بە رەوتەکەشم دادەخرێن.
وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی، وەزیرەکەی سەدر لە هەژمارە تایبەتەکانی وێنەیەکی بەناونیشانی "داخراوە" بڵاو کردووەتەوە.
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نهماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە